
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد حەلبوسی سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق، محەممەد حەلبوسی
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێدانی چەک بە پێشمەرگە دەداتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوودا محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق دژایەتی خۆی بۆ پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگەیاند، هاوکات بە مەترسیی لەسەر دۆخی ناوخۆ وەسفیکردن، ئەمەش کاردانەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقی بە دوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەبارەی زێدەڕۆییەکانی ئەم دواییانەی محەمەد حەلبوسی لە دژی هەرێمی کوردستان، وەڵامی خەڵکی کوردستان بۆ ناوبراو ئەوەیە: وەفا ئێکجار بە بەهایە، لە کەسێکی هەرزان چاوەڕوان ناکرێت. (الوفاء غالي جدا، فلا تتوقعه من شخص رخيص).
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگریی عێراق وەڵامی لێدوانەکەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێدانی چەک بە پێشمەرگە دەداتەوە و ڕایگەیاند: "پێشمەرگە هێزێکی نیشتمانییە".
باکگراوند: پێشتر پێگەى گۆڤارى "فۆربس"ـى ئەمریکى ئەوەی ڕاگەیاندبوو: 6-8-2024 لە رێورەسمێکدا لە باڵەخانەى وەزارەتى پێشمەرگە لە هەولێر، سوپاى ئەمریکا ژمارەیەک تۆپهاوێژى هاوتەرزى 105 ملیم لە جۆرى ئێم 119 رادەستى هێزى پێشمەرگە کردووە, ئەو تۆپهاوێژانە لە 20-11-2023 گەیشتبوونە بەندەری ئوم قەسر و دوای ساڵێک ئەو چەکانە ڕادەست کراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستیپێکرد
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر




