سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی: ئەركی ئێمەیە خزمەتی هاووڵاتی خۆمان بكەین
- کوردستان
- 2024-09-21
دیمەنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی لالش - شێخان، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی دووسایدی شێخان - لالش لە سنووری پارێزگای دهۆک دانرا.
وێنە گەورەكە: پڕۆژەی دووسایدی شێخان - لالش بە گوژمەی 28 ملیار جێبەجێ دەكرێت، ماوەی جێبەجێكردنەكە دوو ساڵە و درێژیی ڕێگاكە 12 كیلۆمەترە. پڕۆژەکە گرنگیەکی گەورەی لە ڕووی گەشتیاریی و کشتوکاڵییەوە بۆ دەڤەرەکە دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە گوتارێكیدا لەمیانی ڕێوڕەسمەكە ڕایگەیاند: "لەماوەی ڕابردوو سەردانی پەرستگای لالشمان كرد، خەڵكی دەڤەرەكە داوای ئەم پڕۆژەیان كرد، بەڵێنمدا و سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ بەردی بناغەكەی دادەنرێت.
ئەوەش بزانە: سەرۆکوەزیران بارزانی ئاماژەی بە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێم کوردستان کرد بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال.
زانیاریی زیاتر: هەر لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ پاڕێزگای دهۆک، بڕیارە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەورەترین کارگەی ئامادەکردنی ئارد و بەرهەمە گەنمییەکان و پڕۆژەی گەشتیاریی 'گوندی سپی' لە زاخۆ بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستیپێکرد
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر




