
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لۆگۆی حیزبە بەشدارەکانی هەڵبژاردنی کوردستان، گرافیک ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی لەپێناو پاکوخاوێن ڕاگرتنی ژینگە و جوانی شارەکان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا نۆ ڕێنمایی بۆ حیزب و بەربژێران دیاری دەکات
وێنە گەورەکە: لە چواچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20ی مانگی داهاتوو بکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان چەندین ڕێکاری ئەمنی و خزمەتگوزارییان گرتووەتەبەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی لە چوارچێوەی گرنگیدان بە ژینگە و پاکوخاوێن ڕاگرتنی سەوزایی و شەقامەکان داوا لە حیزب و بەربژێران دەدات بەم ڕێنماییانە پابەندبن:
1-ڕێگە نادرێت پۆستەری حیزب و کاندیدەکان لەسەر ستوون و دیوارەکان بە بزمار و لەزگە و ماددەی لکێنەر هەڵبوواسرێت.
2- ڕێگە نادرێت بە دانانی وێنە و پۆستەر لەسەر سەوزایی و دوورگەی ناوەندی و ناو پاركە گشتییەكان بە هەر جۆرە كەرەستەیەك.
3- ڕێگە نادرێت بە بەكارهێنانی قوم، لم، چیمەنتۆ و بلۆك بۆ ڕاگرتنی تابلۆ و كەرەستەكانی تری بانگەشە.
4- ڕێگە نادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەرەكان لەسەر هێمای هاتووچۆ و تابلۆ ڕێنیشاندەرەكان یاخود هەڵواسین لە شوێنی سووڕانەوەكانی ئۆتۆمبێل كە ببێتە هۆی دروستبوونی ڕووداوی هاتووچۆ.
5- ڕێگە نادرێت شوێنەوار و شوێنە كولتوورییەكان بۆ هیچ جۆرە بانگەشەیەك و هەڵواسینێك بەهیچ جۆرە ماددەیەك بەكاربهێنرێت.
6- ڕێگە نادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەری كاندیدانی حیزب و كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان لەسەر دیوار و شوورای فەرمانگەكانی حكومەت و شوێنە گشتییەكان وەك: مزگەوت، نەخۆشخانە، زانكۆ، قوتابخانە و...هتد.
7- هەر شارەوانییەك بەپێی تایبەتمەندیی دەڤەری خۆی، سەرباری ئەم خاڵانە، دەتوانێت ڕێكاری تایبەت بە خۆی بۆ بەرژەوەندیی موڵكی گشتی و پاراستنی پاكوخاوێنی شار دەربكات.
8- لەدوای تەواوبوونی بانگەشە، هەر بەربژێرێك بەرپرسیارە لە لێكردنەوەی وێنە و تابلۆكان و پاككردنەوەی شوێنەكە.
9- ئەگەر بەربژێرێك پابەند نەبێت بە ڕێنماییەكان، ئەوە پۆستەر و بانگەشەكەی لەلایەن تیمەكانی شارەوانی لادەبرێت و كاردانەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستیپێکرد
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر



