
بوردومانەکانی حیزبولله (ئەرشیف) - سی ئێن ئێن عەرەبییە
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕێگەی دەیان مووشەکەوە چەند ناوچەیەک لە ئیسرائیل دەکاتە ئامانج و گوتەبێژی سوپای ئیسرائیلیش دەڵێ لە کاتژمێرەکانی ڕابردوو چاودێریی هەڵدانی 65 مووشەکمان لە لوبنانەوە کردووە.
وێنە گەوەرەکە: گرژیی و ناکۆکییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان لە هەڵکشانی بەردەوامدایە و سوپای ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە دەیان پێگەی حیزبوڵڵای لە خاکی لوبنان کردووەتە ئامانج، لە بەرامبەریشدا حیزبوڵڵا هێرشی پێچەوانە دەکاتە سەر ئیسرائیل.
چی ڕوودەدات: سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی سەرکردە و ئەندامانی حیزبوڵڵا لە لوبنان، لە هەفتەی ڕابردووەوە ژمارەیەک سەرکردەی ئەو حیزبەی کردووەتە ئامانج کە دیارترینیان ئیبراهیم عەقیل بوو.
لێدوانی فەرمی: دانیاڵ هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە ماوەی کاتژمێرەکانی ڕابردوو چاودێریی هەڵدانی 65 مووشەکمان لە خاکی لوبنانەوە کردووە.
لە لایەکی دیکەوە: بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، دوای بۆردومانی ناوچەکانی باشووری بەیروت، 105 مووشەک ئاراستەی ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل کراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەفتەی یەکەمی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان 558 هاووڵاتیی لوبنان گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 835 کەسیش برینداربوون، لەوانە 50 منداڵ و 94 ئافرەتی تێدایە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا






