
ساتی گەیشتنی بریندارەکان. وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە نەخۆشخانەکانی عێراق پێشوازییان لە دەیان برینداری لوبنانی کرد کە بەهۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی لە خاکی لوبنان بریندار ببوون.
وێنە گەورەکە: بەهۆی فراوانبوونی شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان زیاتر لە 558 کوژراو و هەزار و 835 بریندار هەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: کاتژمێر 9ی ئەمشەو نزیکەی 50 بۆ 70 بریندار لەگەڵ هاوەڵەکانیان لە لوبنانەوە گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
زانیاریی زیاتر: بریندارەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت سەر بە عەتەبەی حوسەینی پێشوازییان لێکرا و گوازرانەوە نەخۆشخانەکانی سەر بە عەتەبەکان، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بڕیارە کاروانێکی دیکە لە لوبنانەوە بگەنە عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەئەگەری ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی لوبنان بەرەو عێراق، سەرجەم ڕێکارەکان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی و فریاگوزاری، و ئامادەکردنی زەمینەی گونجاو بۆیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە بریندارەکان تەرمی زولفەقار زرغام جبووری، یەکەم هاووڵاتی کوژراوی عێراقی لە لوبنان گەڕێنرایەوە عێراق
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






