
بەرنامەی نان و چای ئاڤا لەلایەن ئەم ئەستێرە گەنجانەوە پێشکەش دەکرێت
ئاڤا نیوز
نان و چای ئاڤا بەرنامەیەکی ڕۆژانەی بەیانیانە، جیاواز لە هەموو بەرنامە بەیانیانییەکانی میدیاکانی دیکە ڕۆژانە لەلایەن چوار ئەستێرەی گەنجی ئاڤاوە پێشکەش دەکرێت و باسی بابەتە هەرە گەرمەکان دەکات.
وێنە گەورەکە: بەرنامەی نان و چای ئاڤا ڕۆژی چوارشەممە 25-09-2024 دەستیپێکرد و ڕۆژانە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی لەلایەن چوار ئەستێرەی گەنجی ئاڤاوە بە ناوەکانی (کازیا ئایار، ساڤۆ سەردار، دیلان سیروان، سێڤدا ساڵح) پێشکەش دەکرێت.
بۆچی جیاوازە؟ بەرنامەی نان و چای ئاڤا بە بابەتە گەرمەکان دەستپێدەکات و بەپێچەوانەی بەرنامەی بەیانییانی میدیاکانی دیکە کە بە بابەتی سۆفت دەستپێدەکات، چوار گەنجی خوێندەوار شیکردنەوە بۆ بابەتەکان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: دارکۆ جەبار، لە بەشی پرۆداکشنی ئاڤا ڕایگەیاند: مەبەستمانە کۆنسێپتێکی نوێ درێژە پێبدەین، وەکو هەموو شتەکانی دیکەمان گۆڕانێکی نوێ لە بەرنامەی بەیانییانی میدیا دەکەین، ئەوە نەما بەرنامەی بەیانیان باسی نەخۆشی و سوودەکانی میوە بێت، ئێمە باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و دەرەوە دەکەین و ئەجێندای ڕۆژ دیاری دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: ئەوەشی جیاوازی گەورەیە ئەستێرەکانمان گەنج و کچن و توانایان هەیە شیکاری بۆ دۆخەکە بکەن بەهۆی ئەو باکگراوندە زانیارییانەی هەیانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت





