
عەبدوڵلای حاجی مەحموود. وێنە: سۆشیاڵ میدیای ناوبراو
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، جێگری سکرتێری حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، حیزبی نوێ لە هەولێر دانامەزرێنێت و حیزبەکە بە هی خۆی دەزانێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە سێ هەفتەی ڕابردوودا بۆ جاری دووەم گرژی لە نێوان محەممەد حاجی مەحموود و عەبدوڵڵای برای ڕووی دا؛ هەردوو جارەکەش بەهۆی گۆڕانکاری لە پۆستە حزبییەکانەوە بووە.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵای حاجی مەحموود کە هاوکات وەزیری کاروباری شەهیدانە، بە ئاڤا نیوزی گوت: " سۆسیال دیموکرات حیزبی خۆمە و هەر لەوێ دەمێنمەوە، بەڵام هەرشتێک لە دەرەوەی پەیڕەوی ناوخۆ بکرێت، پێیەوە پابەند نابم".
ناوبراو لە وەڵامی دەنگۆکاندا گوتی: "دەگوترێت سێ ملیار دیناری حیزب لای منە، بەڵام ئەمە دوورە لە ڕاستییەوە و یەک دیناری حیزب لای من نییە؛ ئێمە حیزبێکی ئەوەندە گەورە نین تاوەکو ئەو هەمووە پارەیەمان هەبێت".
لەبارەی ئەوەی لە هەولێر کۆبوونەوەی بە ئەندامان و لایەنگرانی کردووە و ویستوویەتی دەست بەسەر مەڵبەندا بگرێت. عەبدوڵڵای حاجی مەحموود گوتی: "ئەمە ڕاست نییە و جێگری سەرۆکی حیزبم بۆ هەر جێگایەک بڕۆم دەتوانم کۆبوونەوە بکەم. لە هەولێر داوایان لێکردم بچم سەردانێکیان بکەم، منیش چووم سەردانم کردن".
چی لەبارەوە دەگوترێت: غازی عەبدوڵڵا، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی حیزبەکە لەبارەی کێشەکانی ئەمڕۆوە بە ئاڤا نیوزی گوت: "پێویستە کاک عەبدوڵڵا کێشەکانی لەگەڵ سەرەوە لە مەکتەبی سیاسی و نووسینگەی سەرۆک یەکلایی بکاتەوە نەک شۆڕبێتەوە بۆ ئەندامانی خوارەوە، چونکە ئێمە نامانەوێت ببینە لایەنگر، بەڵام بەو ڕێگایە دەیەوێت ئەوە نیشانبدات کە دەتوانێت خەڵک کۆبکاتەوە".
زانیاریی تایبەت: پێشتر دەسەڵاتەکانی عەبدوڵڵای حاجی مەحموود لەنێو حزبەکەیدا زۆر بوو، بەڵام لە دوای کۆنگرەی حەوتەمی حیزبەکە لە ساڵی 2023، دەسەڵاتەکانی بەپێی پەیڕەوە کەمکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت





