مەسرور بارزانی: گفتوگۆی چڕمان لەگەڵ بەغدا کردووە دامەزراندن دەستپێبکاتەوە
- کوردستان
- 2024-10-05
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایدەگەیێنێت، گفتوگۆی چڕیان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستپێکردووە بۆ ئەوەی دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە بەتیایبەت بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەراسیمی ناساندنی کانیدیدانی لیستی 190ی حیزبەکەی لە شاری دهۆک گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی پرسی دامەزراندنی کرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بە حکومەتی عێراقیان گوتووە خەڵکێکی زۆرتان لەسەر ئاستی عێراق دامەزراندووە، هەموو کاتێک ڕێگربوون خەڵک لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێت، لە ساڵی 2013 ەوە تاوەکو ئێستا ڕێگەتان نەداوە هیچ کەسێک لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێت جگە لە هەندێک گرێبەست نەبێت.
بە جەختکردنەوە لەوەی پێیانگوتوون نابێت ئەمە بەردەوام بێت، مەسرور بارزانی گوتی: "گفتوگۆی چڕمان لەگەڵ دەستپێکردوون ڕێژەی دامەزراندن هاوشێوەی عێراق لەبەرچاوبگیرێت، بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە زانکۆ و پەیمانگەکانەوە دەرچوون و لەمێژە چاوەڕێی ئەوەن دابمەزرێن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
نەوتی سپی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین دەكرێت
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
45 خولەک لەمەوپێش

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

خێزانێکی کورد لە ئەڵمانیا بە زۆر دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو گەشتیار لە فەرەنساوە بە پایسکیل هاتوون بۆ کوردستان و سەرسامن بە سەقامگیرییەکەی
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
نەوتی سپی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین دەكرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراک دەستیپێكرد





