
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت و گاز
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوە بە هەناردەکردنی نەوت داوای هاوکاری و هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز دەکات.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 11 مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان ڕاگیراوە، بەم هۆیەوە 10 تاوەکو 12 ملیار دۆلار زیان بە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کەوتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز کۆبوونەوە.
نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە: لە کۆبوونەوەکەدا باسی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە یاسای بودجە و نەوت کراوە. جەختکراوەتەوە ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێم بووە ئەنجامی داوە تاوەکو گفتوگۆکان بگەنە ڕێککەوتن و چارەسەر.
خواستی هەرێم بۆ هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت خراوەتەڕوو، بە جۆرێک ئەم پرسە پێویستی بە ڕێگاچارەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەکە سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت. هەماهەنگی و کاری هاوبەشیش بەپێویست زانراوە.
بۆچی گرنگە: یەکێک لە کێشەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت پەیوەستە بە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت و، ئەو گرێبەستانەی لە نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکان کراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ خەڵکی باداوە بەدەست زبڵ و خاشاکی چەند گەڕێکی دیکەوە دەناڵێنن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی دهۆک هەڵدێت