گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سۆران دروست دەکرێت
- کوردستان
- 9 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەمیانەی کردنەوەی پڕۆژەیەکی گەشتیاریی لە سۆران، وێنە: KRD
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، مژدەی دروستکردنی پرۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە 9-10-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هوتێلی ڕادیسن بلووی لەسەر لووتکەی چیای کۆڕەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە کە پڕۆژەیەکی گەشتیاری گرنگە لە ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران سەرجەم بەشەکانی ئەو پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: "پڕۆژەیەکی گەورە و گرنگ لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆ سۆران بونیاد دەنرێت، ئێستا ماستەر پلانی پڕۆژەکە ئامادەکراوە، ئەم پڕۆژەیەش دەبێتە یارمەتیدەرێکی زۆر باش بۆ ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیارانی عێراق و دەرەوەش".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی گرنگی ناوچەکە ڕایگەیاند: ئەم دەڤەرە زۆر جێگەی جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە، شاخ و سروشت و ئاوە سازگارەکەی زۆر شوێنی جوانی دروستکردووە، بۆیە بەپێویستی دەزانین پڕۆژەی گەورە لەو ناوچەیە زیاد بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران لەبارەی کردنەوەی هۆتێلی ڕادیسن بلوو لەسەر چیای کۆڕەک ڕایگەیاند: ئەمە نیشانەی ئەوەیە خەڵکی کوردستان نەک تەنیا ئازایە لە بەرگریکردن لە خۆی لەناو شاخەکان، بەڵکو دەتوانێت شاخەکانیش بەکاربهێنن بۆ دروستکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و خزمەتی هاووڵاتیان، ئەمەش هاوکار دەبێت لە ناساندنی جوانی کوردستان بە خەڵکی.
مەسرور بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئێمە هەڵمەتێکی گەورەمان دەستپێکردووە بۆ زیاتر ناساندنی شوێنە گەشتیارییەکان بە گەشتیارانی بیانی، تاوەکو سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، لە ڕیگەی دروستکردنی ڕێگاوبان و هاتووچۆ و ئاسنکاریکردن بۆ هاتنی خەڵک لە فڕۆکەخانەکانەوە، بۆیە هیواخوازی لە عێراق و دەرەوەش خەڵکی بێن بۆ سەردانی ئەو شوێنانە.
باکگراوەند: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەوڵەمەندە بە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی گەشتیاری کە ژمارەیان 540 ناوچەی گەشتیارییە و 35%ـی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: حەز دەکەم ببمە پاپای ڤاتیکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت