عەرەبی هاوردە بە هاوکاری سوپای عێراق بیر لەسەر زەوی جووتیارانی کورد لێدەدەن
- کوردستان
- 2024-10-09

سوپای عێراق لە نزیک زەوی جوتیارانی کورد، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سێ هەزار دۆنم زەوی کێشە لەسەری سنووری قەزای داقوق، لەلایەن جووتیارانی عەرەبی هاوردە بە یارمەتی سوپای عێراق دەست بەسەر زەوی جووتیارانی کورد گیراوە.
وێنە گەورەکە: بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای شۆرشی حیزبی بەعس، زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار زەوی جووتیاران و بەشێکی تورکمان داگیرکراون و دراوە بە عەرەبە هاوردەکانی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە، کە لە دوای ساڵی 1975 بە زۆرەملێ لە ناوچە کوردستانییەکان جێگیرکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووبەری زەوی کشتوکاڵی لە سنووری ناوچەی حەفتەخاری سەر بە قەزای داقوق کە گوندەکانی فەریق، مەنسور و دارا لەخۆدەگرێت، پێنج هەزار و 800 دۆنم زەوییە، کێشە لەسەر ڕووبەری سێ هەزار دۆنم زەوی هەیە، بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوانیان جووتیارانی کورد و عەرەبی هاوردە بە ئامادەبوونی فەرماندە باڵاکانی سوپا، لە ناوچەکە نابێت هیچ کشتوکاڵێک لەسەر ئەو زەوییانە بکرێت تاوەکو خاوەندارێتیان یەکلایی دەبێتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک گوتی، "بە یارمەتی سوپا عەرەبی هاوردە دەیان بیریان لەسەر ئەو زەوییانە لێداوە کە قەدەغەیە کشتوکاڵی لەسەر بکرێت و تاوەکو کەیسەکە لە دادگە یەکلایی دەبێتەوە."
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم




