
یوواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێ، دەستیان بە هەموو ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگات و، "بەتووندی" ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشانە دەبنەوە کە لە عێراق و وڵاتانی دیکەوە دەکرێتە سەریان.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامی هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ دوورخستنەوەی وڵاتەکە لە گرژییەکان، بەڵام گرووپە چەکدارەکان لە خاکی عێراقەوە بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، لەو چوارچێوەیەشدا گریمانەی ئەوە دەکرێت ئیسرائیل چەند پێگەیەکی گرووپە چەکدارەکان لەناو عێراقدا بۆردوومان بکات.
لێدوانی فەرمی: یوواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەمیانی بەسەرکردنەوەی بنکەیەکی هەواڵگریی سەربازیی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: "ئەو شەڕەی ئێستا دەیکەین هەموو دەزگاکانی وڵاتەکەمان بەشدارن تێیدا، توانای ئەوەشمان هەیە بگەینە هەموو ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران، لوبنان، سووریا، یەمەن، عێراق و هەر ناوچەیەکی دیکە کە ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بەتووندی ڕووبەڕوویان دەبینەوە".
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە هێرشە مووشەکییەکانی 1ـی ئەم مانگەی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی: "هێرشەکەی ئێران دووژمنکارانە بوو، بەڵام ورد نەبوو، فڕۆکەخانەکانمان زیانیان پێنەگەیشت و هەموو فڕۆکەکانمان بەرەو ئامانجەکانیان دەڕۆن، لەلایەکی دیکەشەوە هێرشەکانمان کوشندە و ورد و سەرسوڕهێنەر دەبن، بەجۆرێک دەبن کە نەیارەکانمان تێناگەن چی ڕوویداوە و چۆن بووە".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
33 خولەک لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا






