
ئاڤا نیوز
دوای هێرشەكانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر خاكی ئیسرائیل لە 7-10ی ساڵی ڕابردوو، زیانێكی گەورەی گەیاند بە ئیسرائیل، لەگەڵ ئەوەی پڕۆژەی ئاشتی 'ئەبراهامی' هەبوو بۆ ناوچەكە، بەڵام بۆ مانەوە و ئارامی و ئاسایشی وڵاتەكە بیری لە پڕۆژەی “هیلال ئەبراهم” كردەوە، كە هۆكارێک دەبێت بۆ پاراستنی ناوچەكە.
ئیلهامێک لە هیلالی شیعەوە: لە کورترین پێناسەدا هیلالی شیعی بریتی بوو لە دروستكردنی پشتێنەیەكی ئەمنی و ئابووری و سیاسی بە دەوری ئێراندا، قوڵاییەكەی عێراق، لوبنان، یەمەن و سووریا بوو، ئێران بۆ ئەمە بەلایەنی كەمەوە سەد ملیار دۆلاری خەرجكردبوو، چونكە پێی وابوو پاراستنی تاران بەم هیلالە دەكرێت.
ئیسرائیل بەقوڵی بیردەكاتەوە: لەچوارچێوەی پڕۆژەی ئەبراهامدا و لەدوای هێرشەكانی حەوتی ئێكتۆبەر، ئیسرائیل زۆر بە جوانی لەوە تێگەیشت كە دەبێت هەم پشتێنەیەک دروستبكات، وە بۆ سەد ساڵی داهاتووش سەقامگیرییەکەی زەمانکراو بۆ دەوڵەتەكەی دابین بکات.
پاككردنەوەی غەززە: پاككردنەوەی غەززە لە بزووتنەوەی حەماس و دوركەوتنەوەی دەستی دژبەرەكانی ئیسرائیل لە دەریای ناوەڕاست لە بەندەری غەززە، چەقی هیلالی ئەبراهامە، ئەم پشتێنەیە دەبێت بە دووری سی تا چل كیلۆمەتر مەترسی لەسەر ئیسرائیل نەهێڵێت.
لە ناوەڕاستی ئیسرائیلەوە تا كەناری غەززە ئەم كارە كراوە، لە باشوری لوبنانیشەوە ئیسرائیل چل کیلۆمەتر دەچێتە ناوەوە، ئەڵقەی دووەمی زنجیری هیلالی شیعی دروستدەكات، ئەمە بۆ بیابانی سیناش دروستە و بۆ سووریا و یەمەنیش هەمان شتە.
سوێندێكی بەهێز: كاتێک نەتانیاهۆ سوێندی خوارد كە ئارامی ڕاستەقینە بۆ خاكی ئیسڕائیل دەگێڕێتەوە، مەبەستی ئەوەبوو كە پشتێنەی ئیبراهیم یان هیلالی ئەبراهام بە تەواوەتی بە دەوری ئیسڕائیلدا دروستدەكات، ئەمەش گەرەنتی دەدات بە مانەوەی وەکو سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل.
مەترسییە دوور مەوداكان: هەندێک مەترسی دوور مەودا لەسەر ئیسرائیل هەیە كە پشتێنەكە دەخاتە مەترسییەوە وەک گرووپەكانی عێراق و ناوخۆی ئێران و حووسییەكانی یەمەن، لە ڕاستیدا ئیسرائیل ئێران بە گەورەترین مەترسی لەسەر وڵاتەكەی دەزانێت.
پاش باشووری لوبنان ئیسرائیل چی دەكات؟ ئیهۆد ئۆڵمێرد، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە گفتوگۆیەكی تایم ئۆف ئیسرائیلدا دەڵێت، نەخشەی نەهێشتنی حووسییەكان بژاردەیەكە كە لە ژێر دەستی سوپای ئیسرائیلدایە، لەپاش كپكردنەوە و پاككردنەوەی باشووری لوبنان، ئیسرائیل ڕاستەوخۆ دەست دەبات بۆ حووسییەكان و بۆردوومانێكی چڕ و وردیان دەكات بەڵام وەک حزبوڵڵا و حەماسیان لێناكات، چونكە حووسییەكان هێشتا نەگەشتوونەتە ئەو ئاستەی كە ئیسرائیل وەک دووژمنێكی گەورە لێیان بڕوانێت.
لە عێراق چیی دەگوزەرێت: یەكێک لە مەترسییە هەرە گەورەكان لەسەر ئیسرائیل گرووپە چەكدار و شیعەییەكانی عێراق بەتایبەتی حیزبوڵڵایە، دووری نییە هەم بنكە و بارەگاكانیان هەم چەند سەركردەیەكیان لە خاكی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە بكرێنە ئامانج بە فڕۆكە و مووشەک و درۆن.
ئامانجە قورسەكە: بەشێک لە سەرچاوە نزیكەكان لە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل باس لەوە دەکەن، وڵاتەکەیان خۆی بەدوور دەگرێت لەوەی ڕاستەوخۆ دەرگای شەڕ لەگەڵ ئێران بكاتەوە و تارانیش نایەوێت ئەمە ڕووبدات، بەڵام ئیسرائیل سێ شوێنی ستراتیژی لە خاكی ئێراندا دەكاتە ئامانج، كە پێکهاتوون لە سێ بنكەی ئەتۆمی و سێ بنكەی سەربازی و سێ بنكەی مووشەكی گەورە كە لە ڕابردوودا كێشەی گەورەبوون، لەگەڵ بە ئامانجگرتنی ئەمانە ئێران لەسەدا هەشتا ئیفلیج دەبێت و دەگەرێتە دواوە.
چی دەگوزەرێت: ناوچەكە لە گۆڕانكاریی سیاسی و ئابووری گەورەدایە، سوپای ئیسرائیل كار لەسەر ئەوە دەكات ئەم هیلالە دروستبكات، ئەمە گرنگترین پرسە كە دەتوانێت ئیسرائیل بە شێوەیەكی مەدەنی و سەرباز و ئابووری بپارێزێت، هەر لەبەر ئەوەیە دوور نیە شەڕ بگاتە هەر گۆشەیەک كە ئیسرائیل بە مەترسی بزانێت بۆ سەر وڵاتەكەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی تایبەت؛ چیرۆکی قەڵای کچانت لە ئیستەنبووڵ بیستووە؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دابەشکردنی مووچە سبەی بانکەکان کراوە دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لەدایکبووانی 2007 لە هەڵبژاردنی عێراق دەنگ دەدەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سندووقى فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی دروست دەكرێت
15 ئایار
ترەمپ سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدی لە ئەبوزەبی کرد
15 ئایار
کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە باجی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەبەخشرێن
15 ئایار
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر ئازادکردنی دیلەکانیان ڕێککەوتن