حیزبوڵڵای لوبنان: بەتووندی ڕووبەڕووی هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بووینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-13

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵا لە لوبنان، وێنە: ispi
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، بەرپەرچی هێزەكانی سوپای ئیسرائیلیان داوەتەوە كە وییستوویانە بچنە نێو خاكی لوبنانەوە.
وێنە گەورەكە: ئاڵۆزی و پێكدادانەكانی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەكدارانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان بەردەوامە، سوپای ئیسرائیل دەیەوێت سەربازی زیاتر بباتە ناو خاكی لوبنانەوە و حیزبوڵڵاش بەردەوام هێرش دەكاتە سەر سەربازانی ئەو وڵاتە.
لێدوانی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو دووجار و بۆ ماوەی زیاتر لە یەک كاتژمێر لەگەڵ سوپای ئیسرائیل ڕووبەڕووی یەکتری بوونەتەوە، دوای ئەوەی سەربازانی ئیسرائیل ویستوویانە سنووری خاكی لوبنان ببەزێنن و بەتووندی هێرشمان كردووەتە سەریان".
ئەمەش بزانە: هێرشەكە لە ناوچەیەکی نزیک گوندی ڕامیای لوبنان کراوە و پێكدادانەكە زیاتر لە كاتژمێرێک بەردەوام بووە.
لەلایەكی دیکەوە: تا ئێستا سوپای ئیسرائیل هیچ زانیارییەكی لەبارەی شەڕەكە بڵاونەكردووەتەوە، ئاماری کوژراو و بریندارانیش دیار نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەمارۆ لەسەر هەردوو گەڕەکە کوردییەکەی شاری حەلەب هەڵدەگیرێت
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە پیسکردنی دەریاچەی وان دەدرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆپێک: لە ساڵی 2050 خواست لەسەر نەوت دەگاتە 123 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا مانۆڕی ئەتۆمیی ئەنجام دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆشداری لە پیسکردنی دەریاچەی وان دەدرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ژنێک هاوشانی پیاوان کاری لەحیم دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە قەبارەی ئاوی بەنداوی مووسڵ ئاشکرا بکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر 26 یاریگا نۆژەن دەکرێنەوە و یاریگایەکی نوێش دروست دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر و تورکیا یاداشتێکی هاوبەشی بەرگری واژۆ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرەو ئیسرائیل بەڕێدەکەوێت