
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندەکەی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەرکی لەپێشینەی حکومەتەکەی لە ئاستی ناوچەکەدا، بریتییە لە ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین و لوبنان، لە ڕەوانەکردنی هاوکاری مرۆییش بۆ ئەو دوو وڵاتە بەردەوام دەبین.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وڵاتانی ناوچەکە و بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێستا کاری لەپێشینەی حکومەتی عێراق تایبەت بە دۆخی ناوچەکە، بریتییە لە ڕاگرتنی هێرشە دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و لوبنان و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکەدا، بۆ ئەو مەبەستەش بەهاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەوڵی عێراق بۆ پاراستنی ئارامی گەلان و ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقیشە، لەم قۆناغەشدا بەغدا لە پاڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان، لە ناردنی هاوکاریی مرۆییش بۆ غەززە و لوبنان بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەدا، سەردانەکەی بۆ بەغدا بە ئامانجی ڕاوێژکردنە لەسەر دۆخی ناوچەکە، ئێران و عێراقیش هاوڕان کە نابێت ڕێگە بە فراوانبوونی شەڕ بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






