ئەردۆغان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: هیوادارین بۆ هەموو لایەک خێر بداتەوە
- کوردستان
- 16 تشرینی یەکەم

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا پرسە هەنووکەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەولێر و ئەنقەرە تاوتوێ کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەردۆغان هیوای خواستووە هەڵبژاردنی 20ـی ئۆکتۆبەر بۆ هەموو لایەنەکان خێربداتەوە و بە نێچیرڤان بارزانیی ڕاگەیاندووە، لەم هەڵبژاردنەدا کە بەرەی تورکمانی عێراقیش تێیدا ڕکابەری دەکات، لەو باوەڕەدایە لە کەشێکی ئارام و سەقامگیر و بە لێکتێگەیشتنێکی هەمەلایەنە بکریت.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میت بەشدار بوون، ماوەی کاتژمێرێکی خایاندووە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
زانیاریی زیاتر: دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گرنگی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، ژێرخانی ئابووری و سەقامگیری ناوچەکە تاوتوێ کرا. ئەردۆغان جەختی لە پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان هەردوولا کردەوە و ئەوەشی دووپات کردووەتەوە کە هەمیشە لەگەڵ گەلی عێراق دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت