نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لەئاستی پێویستدا نییە
- ژینگە
- 17 تشرینی یەکەم

کاریگەڕی گۆڕانی کەشوهەوا
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دەڵێت، بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی پاک و تەندروست، جیهان پێویستی بە ترلیۆنان دۆلار وەبەرهێنان لەم بوارەدا هەیە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکانی تایبەت بە توانەوەی بەفری جەمسەر و چیاکان بە شێوەیەکی خێرا، دۆسیەی گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی زەوی وەک مەترسییەکی ژینگەیەکی ڕووبەڕووی جیهان بووەتەوە و وڵاتانی پێشکەوتوو کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سیمۆن ستیل، ئەمینداری جێبەجێکاری دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا لە میانەی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی ئابووری جیهانی و گەشەپێدانی سەر بە پەیمانگای بروکینگز، ئاماژەی بەوەکرد، "ساڵی ڕابردوو بەبەهای ترلیۆنێک دۆلار وەبەرهێنان لەبواری ژینگە و کەشوهەوادا کراوە و ئەوە بەهیچ شێوەیەک لەئاستی پێویستیدا نییە، دەبێت هەوڵی کۆکردنەوەی ترلیۆنان (دۆلار)ی دیکە بدەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، زیانەکانی کەشوهەوا بە ملیاران دۆلار مەزەندە دەکرێت و هۆکارێکی سەرەکی وێرانبوونی هەموو ئابورییەکانە، بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە جیهان بەرەو وەبەرهێنانی گەورە لە وزەی پاک و ئابوریی سەوز هەنگاوبنێت، هاوکات دەبێت پارەی تەرخانکراو بۆ پاراستنی ژینگە لەوەی ئێستا زۆر زیاتر بکرێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەشێک لە وڵاتانی جیهان بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانیانەوە ناتوانن لەبواری گۆڕانی کەشوهەوادا چالاک بن، بۆیە دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا پێشنیار دەکات بانکی نێودەوڵەتی هاوکاربێت تا ئەو وڵاتانە و وڵاتانی تازە گەشەسەندوو هاوکاریی دارایی پێویستیان بۆ کاری کەشوهەوا و وەبەرهێنان تێیدا بەدەستبگات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەتەوە یەکگرتووەکان باوەڕی وایە لەپاڵ بانکی نێودەوڵەتی، وڵاتانی گرووپی G20 و بانکە گەورەکانی تری جیهان دەتوانن کاریگەرییان لەسەر باشترکردنی ڕەوشی کەشوهەوا هەبێت، بۆیە داوایان لێدەکات لە پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ پڕۆژەکانی ئابووری سەوز و وەبەرهێنان لەم بوارەدا ڕێکاری ئاسانتر جێبەجێ بکەن، هاوکات بەپێویستی دەزانێت سندووقی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیش لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا بەتەواوی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات بۆ هاوکاری ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانیان لە دەرئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا بەرکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی ئامادەکاری بۆ لیستی مووچەی مانگی حەوت دەکات
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئەمریکا بڕیارێکی تاکلایەنە لەبارەی ئۆکراینا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە دهۆک بۆ بەرهەمی پەتاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ورد و تایبەت لەسەر شێوازی چەکدانانی پەکەکە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: شەپۆلێکی وەرزی هیندی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەر کەسێک زبڵ و پاشماوە لەسەر شەقام و ڕێگای سەرەکی فڕێبدات سزا دەدرێت
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە شێخ داراوە: پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلەی سیلیزی
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک دوای 20 کاتژمێر ئاگر نزیکەی 300 دۆنم دارستان سووتا
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا ڕێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیاد دەکات
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە