ئاڤا نیوز
لە مەراسێمێکدا ڕووفاتی 172 ئەنفالکراو کە سەرجەمیان ژن و منداڵن لە چەمچەماڵ بەخاک دەسپێردرێ.
چیرۆکی سەرەکی: مەراسیمەکە لە مۆنیۆمێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ دەستیپێکردووە. لە بیابانی سەماوە ڕووفاتەکان گەڕێنراونەتەوە. بەگوێرەی بەڵگەنامەکان بەرکەوتەی قۆناغی چوارەمی ئەنفال و خەڵکی سنووری ناحیەی ئاغجەلەرن.
زانیاریی تایبەت: ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا قسەی لەگەڵ بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە، پشکنینی DNA بۆ ڕووفاتەکان نەکراوە و کەلوپەلەکانیشیان سووتێنراوە.
وێڕای ئەمە سەڵاح نەجم کە تاقانەی ئەنفالە بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو شوێنانەی ڕووفاتی ئەنفالکراوانی لێن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کشتوکاڵی لەسەر دەکرێت.
باکگراوند: ڕژێمی بەعس ساڵی 1988 بە هەشت قۆناغ 182 هەزار هاونیشتمانی باشووری کوردستانی ئەنفال کرد. تاوەکو ئێستاش کەمتر لە دوو هەزار ڕووفات هێنراونەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا فێڵێكی نوێ لە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی زاخۆ داوایەک لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی زاخۆ داوایەک لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەخیلەی منداڵە بەخشندەکانی پێشکەشی قوتابییانی قوتابخانەی قەندیل کرد
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی جەخت لە مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی سووریا دەکاتەوە





