
یەکێک لەو کڕیارانەی قسەی بۆ نەجات هەرکی کردووە.
ئاڤا نیوز
بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا، چەند کەسێک لە ناو بازاڕی کڕین و فرۆشی ئۆتۆمبێل لە هەولێر، فێڵێکی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ هەڵخەڵەتاندنی ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێل دەکڕن و چەند کەسێک پارەی زۆریان خوراوە.
چیرۆکی سەرەکی: کڕیارێکی ئۆتۆمبێل بە نەجات هەرکی، پەیامنێری ئاڤا میدیای راگەیاند، چووەتە یەکێک لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و حەزی لەوە نەکردووە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بێ ناسنامە بکڕێت، هەر بۆیە ئۆتۆمبێلێکی کڕیوە کە ساڵیانە – سەنەوی هەبووە و تەلەفۆنیشی بۆ ژمارەکەی سەر سەنەوییەکە کردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە خاوەنەکەی، بەڵام کاتێک ڕۆیشتووە بۆ بەڕێوەبەرێتیی هاتوچۆ بۆ ئەوەی بیکات بە ناوی خۆیەوە، دەرکەوتووە ئەو ئۆتۆمبێلە هیچ سەرەتایەکی نییە و سەنەویی ئۆتۆمبێلەکە ساختە بووە و ژمارە تەلەفۆنەکەش داخراوە.
مامەڵە مەترسیدارەکە: چەند کەسێک بە ئاگاداریی ژمارەیەک پێشانگای ئۆتۆمبێل سەرقاڵی ئەوەن ئەو ئۆتۆمبێلانەی خاوەنەکانیان شوێنبزرە، مردووە یان بێ سەرەتایە، بە نرخێکی زۆر هەرزان دەیکڕنەوە و سەنەوییەکی ساختەی بۆ دروست دەکەن و بە نرخێکی زۆر گرانتر دەیفرۆشنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەکی تەلەفۆن دەخەنە سەر سەنەوییەکە، کاتێک کڕیارەکە تەلەفۆنی بۆ دەکات، کڕیارەکە دڵنیا دەکەنەوە کە کەی بییەوێت ئۆتۆمبێلەکە دەکات بە ناویەوە، بەڵام پاش فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە ئیتر ژمارەکە دادەخەنەوە و لێی ناپرسنەوە.
زانیاری زیاتر: بە پێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا، هەندێک لە سەنەوییەکان لە پاڕێزگای دیالە و دووز تەزویر دەکرێن و بەدوور نازانرێت ژمارەیەک لە تۆمەتبارەکانە لەو ناوە خۆیان حەشار دابێت.
چارەسەر: هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە مامەڵە ساختەکە ئاگادار کراونەتەوە و بەدواداچوونەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان و گەڕاندنەوەی مافی کڕیارەکان، بۆ ئەو مەبەستەش چەند کەسێک دەستگیر کراون.
هۆشداریی: بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی هەولێر، داوا لەو کەسانە دەکەن کە ئۆتۆمبێل دەکڕن و گومانیان هەیە لە مامەڵەکە و خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەکە، سەردانیان بکەن و بەدواداچوونی بۆ بکەن بەرلەوەی مامەڵەکە تەواو بکەن، بۆئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی سەنەوییەکەی راستییە یان ساختەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 40 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ ڕۆژدا یەک ئۆنسە زێڕ 710 دۆلار دابەزیووە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ وەزارەتی پێشمەرگە کێشەی مووچەی کەمئەندامانی سەنگەر چارەسەر دەکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دابەزینە قورسەکە نرخی زێڕ و زیو چی لێدێت؟
- بزنس
- 31 کانوونی دووەم
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی گشتی دەبات
- بزنس
- 30 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین




