سەرمایەدارێکی دیکە لە ڕێگەی ئاڤاوە 30 ملیۆن دینار پێشکەشی لێقەوماوانی چەمچەماڵ دەکات

شەیری بکە لە:
سەرمایەدارێکی دیکە لە ڕێگەی ئاڤاوە 30 ملیۆن دینار پێشکەشی لێقەوماوانی چەمچەماڵ دەکات

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

سەرمایەداری نیشتمانیی مەحمود حاجی هارون هەرکی، خاوەنی کۆمپانیاکانی بوسڤورس ڕیڤەر لە ڕێگەی ئاڤاوە بڕی 30 ملیۆن دیناری پێشکەشی لێقەوماوانی چەمچەماڵ کرد.

 

لێدوانی فەرمی: مەحمود حاجی هارون هەرکی، خاوەنی کۆمپانیاکانی بوسڤورس ڕیڤەر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، چیرۆکە ناخەژێنەکان چەمچەماڵ کە لە کەناڵی ئاڤاوە نیشاندەدران کاریگەری لەسەر هەمووان دروست کرد

 

-من لەلای خۆمەوە بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە ڕێگەی ئاڤاوە بە 30 ملیۆن دینار بەشدارم لەو هەڵمەتەی بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکییە، هیوادارین بتوانین کەمێک لە ئازارەکانیان کەم بکەینەوە.

 

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: خاوەنی کۆمپانیاکانی بوسڤورس ڕیڤەر گوتیشی لە داهاتوو بەرنامەمان هەیە بە ژمارەیەک پڕۆژە خزمەتی قەزای خەبات بکەین، کە زیاتر لە 200 ملیۆن دیناری تێدەچێت، وەکو دابینکردنی ئەمبوڵانسێکی مۆدیل 2025 کە نرخەکەی 95 ملیۆن دینارە، هاوکات دروستکردنی هۆڵی بۆنەکان لە گوندی گردەڕەشەی سنووری قەزای خەبات کە تێچووەکەی نزیکەی 150 ملیۆن دینارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ