
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، دوای سێ مانگ ڕاپۆرتێکی ئەنجوومەنی دەوڵەتی لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان بیر دەکەوێتەوە. ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی عێراق ڕادەسپێرێت پێداچوونەوە بە ناردنی 120 ملیار دینارەکە بکەن.
وێنە گەورەکە: لە ڕابردوودا، پرسی مووچە و داهاتی ناوخۆ لەلایەن حکومەتی عێراق بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردرا، بەتایبەت بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیی هەولێر و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی کوردستان. ئەوکات ئەنجوومەنی دەوڵەت لە ناوەڕاستی مانگی نۆ ڕاپۆرتێکی ئامادە کرد و ڕادەستی سوودانی کرد.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی دووشەممە ئەنجوومەنی دەوڵەت بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، دوای سێ مانگ ئەو بابەتەیان بیرکەوتۆتەوە، سوودانی بە ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی عێراق وتووە، پێداچوونەوە بە 120 ملیار دینارەکە بکەن، دیراسەی خۆتان بکەن و شتێک گەڵالە بدەن، دواتر بڕیاری لێ دەدەین.
لەلایەکی دیکە: ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیاریان لەبارەیەوە درا:
-بڕیاردرا بە کۆکردنەوە و ڕێکخستنی سەرجەم داهاتەکان، یەکێک لە بڕیارەکانیش پەیوەست بوو بە پێداچوونەوە بە ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان، کە مانگانە وەکو مەرجی ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە.
-چاوخشاندنەوە بە پەرەپێدانی کۆکردنەوەی داهات لە هەموو سەرجەم کەرتەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی.
-پێداچوونەوەی خێرا بکرێت بە دەرماڵ و مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکە. چاوخشاندنەوە بە بەرهەمی گەنم، بەشێوەیەک کە زامنی پاڵپشتی حکومەت بکات بە ڕێژەی 170%ـی نرخی بۆرسەی جیهان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوکات هەرێمی کوردستان تێبینی خۆیان لەسەر ڕاپۆرتەکە و بابەتی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نارد. لەوکاتەوە کە سێ مانگ تێپەڕیوە، بێدەنگی لەم بابەتە کرا، ناردنی 120 ملیار دینارەکە کرایە بنەما بۆ ناردنی مووچە لە بەغداوە. هەرچەندە حکومەتی کوردستان چەند جارێک ڕایگەیاند 120 ملیار دینارەکە زۆرە و مانگانە ناتوانن ئەم بڕە بنێرن، بەڵام دەستکاری نەکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵێكی نوێ لە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی 10 کێشەی بۆ دروست نەبووە و ئاڤا وادەی ناردنی ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی دۆلاری سپی و شین لە هەولێر چارەسەر کرا
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغداد کرا
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی جووتیاران دابەش دەکرێت





