
عامر فایز کاندیدی دەرچووی هاوپەیمانیی تەسمیم لە پارێزگای بەسڕە
ئاڤا نیوز
لیژنەیەکی باڵا بۆ ئامادەکاریی یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق پێکهێنراوە و عامر فائز، کاندیدی دەرچووی پەرلەمان لە بازنەی بەسڕە بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووە و سەرۆکایەتی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق داوای لە خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کرد 29ی ئەم مانگە یەکەمین دانیشتنی خۆی ساز بکات.
لێدوانی فەرمی: سەفوان گەرگەری، ئەمینداری گشتیی پەرلەمان بە میدیای فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، ئەمیندارییەتی گشتیی پەرلەمان لیژنەیەکی پێکهێناوە کە من سەرۆکایەتی دەکەم و نوێنەری سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی تێدایە.
-ئەرکی لیژنەکە ئامادەکارییە بۆ یەکەمین دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان، بۆیەش داوا لە سەرجەم فەرمانگەکانی پەرلەمان کراوە ئامادەکارییە تەکنیکییەکان دەستپێبکەن.
-لیژنە باڵاکەی پەرلەمان هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی بۆ ئامادەکاریی بۆ یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان لە 29ی ئەم مانگەدا دەست پێ دەکات، فەرمانگەکانی ڕاگەیاندن، پەیوەندییەکان، دەنگ و ئامادەکارییەکان ئەمنییەکانیش بەباشترین شێوە دەست بە کارەکانیان دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەمینداری گشتیی پەرلەمان دەشڵێت، عامر فایز کاندیدی دەرچووی هاوپەیمانیی تەسمیم لە پارێزگای بەسڕە، بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووی خولی تازەی پەرلەمانە و سەرۆکایەتیی یەکەمین دانیشتن دەکات، ناوبراو لە دایکبووی ساڵی 1948 ـە و ئێستا تەمەنی 77 ساڵە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






