
ژمارەیەک ژەنەڕاڵی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا دەست دەکات بە پلانی دووبارە ڕێکخستنەوەی پێکهاتەی هێزی سەربازی وڵاتەکەی، بەپێی سەرچاوەکانیش ئەم هەنگاوە لەسەر داوای وەزیری جەنگی ئەمریکا بووە.
زانیاری بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بەرپرسانی ئەمریکا کار لەسەر پلانێک دەکەن بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوەی هەیكەلی سوپای ئەو وڵاتە. ئەم پلانە لەسەر داوای پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا ئامادە دەکرێت و ئامانج لێی کەم کردنەوەی ژمارەی ژەنەڕاڵە چوار ئەستێرەکان و تێکەڵکردنەوەی چەند فەرماندەییەکی دیکەیە لەگەڵ فەرماندەکانی دیکەدا.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەکە لە زاری پێنج سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەر ئەم پێشنیازە پەسەند بکرێت، دەبێتە یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین گۆڕانکارییەکان لە بەرزترین ئاستەکانی سوپای ئەمریکا لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا.
هۆكارە زانراوەكان: بەشێک لە پلانەکە بریتییە لە: کەم کردنەوەی دەسەڵات و پێگەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، فەرماندەیی ئەورووپا و فەرماندەیی ئەفریقا و خستنەژێر ڕکێفی ئەم سێ فەرماندەییە بۆ ژێر کۆنترۆڵی دامەزراوەیەکی نوێ بە ناوی فەرماندەیی نێودەوڵەتیی ئەمریکا.
- کەم کردنەوەی ژمارەی ئەو ژەنەڕاڵ و ئەدمیراڵانەی ڕاستەوخۆ ڕاپۆرت دەدەنە وەزیری جەنگی ئەمریکا.
ئەمەش بزانە: جێبەجێکردنی ئەم گۆڕانکارییانە پێویستی بە ڕەزامەندیی هەریەک لە وەزیری جەنگ و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەیە.
باکگراوند: لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا، پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا فەرمانی دەرکردبوو بە کەم کردنەوەی ژمارەی ژەنەڕاڵ و ئەدمیڕاڵە چوار ئەستێرەکان لە سوپای ئەمریکادا بە ڕێژەی 20٪.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




