
لۆگۆی پارتی و یەکێتی و باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ڕوونکردنەوە دەدات و ئەنجامەکە بە فەرمی ڕەت دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە، گوتەبێژی لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامی دەنگدانی تایبەتی بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکەی یەکێتی، پارتی: 74 هەزار و 513 دەنگ، یەکێتی: 70 هەزار و 10 دەنگ، نەوەی نوێ: 5 هەزار و 329 دەنگیان هێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی ڕایگەیاند: تەواوی وردەکاری و ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت کە بە سیستمێکی دیجیتاڵی پێشکەوتوو کۆکراوەتەوە و لامان بەردەستن، بەڵام وەکو پابەندبوون بە یاسا و ڕێنماییەکان، پاراستن و ڕێزگرتن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن، چاوەڕێی بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکان دەکەین لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەوە.
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی گوتی، هەموو ئەو ژمارانە بەهەڵە و بێبنەما دادەنێین و ڕەتیان دەکەینەوە کە "لایەنێکی سیاسی ناڕاستگۆیانە بۆ چەواشەکردن بڵاویکردوونەتەوە". ئاماژەی بەوەش داوە "پارتی سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێت و ئەنجامەکانی کۆتایی پڕۆسەکە بەهێزترین وەڵام دەبێت بۆ چەواشەکاران".
لەلایەکی دیکەوە: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو ئەنجامەی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، ئێمە ڕۆژی دووشەممە 24 کاتژمێر دوای دەنگدانی گشتی، ئەنجامی بەرایی و هەموو زانیارییەکی پەیوەست بە هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیی بڵاودەکەینەوە".
ژمارەکان وادەڵێن: ئاڤا نیوز ئەنجامی دەنگدانی تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستکەوتووە، بە کۆی گشتی پارتی 86 هەزار و 210 دەنگ، یەکێتی 49 هەزار و 684 دەنگ و نەوەی نوێ 10 هەزار و 913 دەنگیان هێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت