لە داقووق لەسەر زەویوزار دوو بنەماڵە دەبێتە شەڕیان و هەشت کەس دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 26 تشرینی یەکەم

قەزای داقوق
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دەنگۆی دەستگیرکردنی هەشت جووتیار لەلایەن سوپای عێراقەوە بڵاوکرایەوە، پارێزگاری کەرکووک دەڵێت: "ئەوانەی دەستگیرکراون شەڕیان لەسەر زەویوزار بووە و هیچ پەیوەندی بە بابەتی سیاسییەوە نییە".
وێنە گەورەکە: کێشەی زەویوزار لەنێوان کورد و عەرەب لە سنووری کەرکووک بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعس دەگەڕێتەوە، کاتێک ساڵی 1975 جووتیارانی کورد دەرکران و زەوی و موڵک و ماڵیان بە عەرەبە هاوردەکان درا، دوای نزیکەی 50 ساڵ ئێستا بڕیارە لە پەرلەمانی عێراق ئەو بڕیارە هەڵبووەشێنرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە دوو بنەماڵەی کورد و عەرەب لە قەزای داقووقی سەر بە پارێزگای کەرکووک لەسەر زەویوزار دەبێتە شەڕیان، بەهۆیەوە هەشت کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێن و دواتر بە بڕیاری پارێزگاری کەرکووک ئازاد دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "شەڕەکە لەسەر زەویوزار بووە و هەشت کەس لە هەردوولا دەستگیرکرابوون، ئەوەی لەوبارەیەوە باس دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە و بابەتەکە هیچ پەیوەندی بە سیاسییەوە نییە".
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی پارێزگاری کەرکووک لە بابەتەکە ئاگادار دەکرێتەوە، لە ڕێگەی نووسینگەکەیەوە لەگەڵ بنکەی پۆلیسی داقووق قسە دەکرێت و سەرجەمیان ئازاد دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت