کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بۆ شوێنێکی نهێنی دەگوازرێتەوە

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بۆ شوێنێکی نهێنی دەگوازرێتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

لەبەر هۆکاری ئەمنی، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوەکانی خۆی بۆ شوێنێکی نهێنی گواستەوە.

 

چی ڕوودەدات: ڕۆژی دووشەممە، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل لەبەر هۆکاری ئەمنی بۆ شوێنێکی نهێنی و شاراوە گواسترایەوە، لەبەرئەوەی مەترسی ئەگەری هێرشکردنە سەر سیاسەتمەدەرانی ئیسرائیل هەیە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیلە دوای هێرشە ئاسمانییەکەی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران کە شوێنەکەی شاراوە بێت.

 

ئەوەش بزانە:  ئێران بەڵێنیداوە لەبەرامبەر هێرشەکانی 26ی ئۆکتۆبەر کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەری، وەڵامێکی زۆر تاڵ و بێوێنەی تەلئەڤیڤ دەداتەوە.

 

شەیری بکە لە: