ئیسرائیل مەرجی بۆ ڕێککەوتن لەگەل لوبنان هەیە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل مەرجی بۆ ڕێککەوتن لەگەل لوبنان هەیە

ئاڵای وڵاتانی لوبنان و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز 

 

ئیسرائیل هەوڵدەدات گرێبەستێک لەگەل لوبنان بە مەرج ئەنجام دەدات بۆ گەیشتن بە ئاگر بەست

 

زانیاری بەدەستهاتوو: کەناڵی 12 ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، تەلئەڤیڤ هەوڵدەدات ڕێککەوتنێک لەگەڵ لوبنان ئەنجام بدات بەمەرجێک ڕێگری بکات لە دووبارە پڕچەککردنەوەی حیزبوڵڵا، لە بەرامبەردا ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی زەمینیی و ئاسمانی بۆ سەر لوبنان ڕادەگرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمانتارێکی کوتلەی حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند، "حیزبەکەی تەنیا لەسەر وەستاندنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل ڕێککەوتن دەکات".

 

ئەوەش بزانە: ئامانجی ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ ئاگربەست دانراوە، لەو ماوەیەدا کار لەسەر ڕێککەوتنێک بە وردی دەکرێت.


 
زانیاریی زیاتر: لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، دوو هەزار 710 کەس کوژراون و 12 هەزار و 592 کەسی دیکەش برینداربوون، یەک ملیۆن و 500 هەزار کەسیش ئاوارەبوون. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: