ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی وەڵامی چەند پرسیارێكی كوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا دەداتەوە و تیشک دەكاتە سەر بابەتی مووچە، پڕۆژەی هەژماری من و گفتوگۆی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دوو شەممە، لە ژێر ناونیشانی "بەرەو حوكمڕانی دروست و خۆشگوزەرانی" 10ـەمین دیداری مێری بەبەشداری سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە هەولێر بەڕێوەچوو، بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی سەبارەت بە كێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا ڕایگەیاند: ئەوەی بیستم ئەوەیە كە تاوەكو ئێستا هەموو شت چارەسەر نەبوونە بەڵام هیوادارم چارەسەر بێت.
"هەر كەسێک دژایەتی پڕۆژەی هەژماری من بكات، دیارە كێشەی خۆی هەیە و نایەوێت شەفافییەت هەبێت، نایەوێت خەڵك بتوانێت بە حەزی خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، ئەمە كێشەیەكی سیاسیی لایەنەكانە بەڵام سەركەوتوو نابێت و پڕۆژەی هەژماری من بەردەوام دەبێت".
لە لایەکی دیکە: سەبارەت بە هەوڵەكانی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت و كابینەی دەیەم، مەسرور بارزانی، وەک جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: چاوەڕێی ئەنجامە فەرمییەكانی هەڵبژاردنین لەلایەن كۆمسیۆنەوە ئاشكرا بكرێت، بێگومان دوای ئەوە پارتی بەرنامەی خۆی دەبێت بۆ قسەكردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان لەسەر قۆناغەكانی داهاتوو.
باکگراوند: ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دوای 24 کاتژمێر ئەنجامی بەرایی بڵاو کردەوە و بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجامی فەرمی ڕابگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون





