
لۆگۆی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆن ڕایگەیاند، تەنیا سێ ڕۆژ مۆڵەت هەیە بۆ تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە سبەی چوارشەممە ڕابگەیێنرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دوای 24 کاتژمێر ئەنجامی بەرایی بڵاو کردەوە و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 30ی مانگ ئەنجامی فەرمی ڕابگەیێنێت.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: بە گوێرەی یاسای ژمارە 31ی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2019، هەر بەربژێر یان لیستێک دەتوانێت یەک ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ هەر لە ڕۆژی 31-10 تاوەکو 03-11 تانە لە ئەنجامەکان بدات.
غەلای ئەوەشی خستەڕوو کە کاندید و لایەنەکان دەتوانن لە ڕێگەی نووسینگەی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکان یان نووسینگەی سەرەکیی دەستەکە یان ڕاستەوخۆ لە دەستەی دادوەری کۆمیسیۆن تانە لە ئەنجامەکان بدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی کۆمیسارانی کۆمیسیۆن دوای یەک ڕۆژ لە گەیشتنی داواکاری و پرسیارەکانی دەستەی دادوەری دەربارەی تانەکان لە ماوەی حەوت ڕۆژی دەوامی فەرمی وەڵامی دەستەکە دەداتەوە، هەروەها دەستەی دادوەری لە ماوەی 10 ڕۆژی دەوامی فەرمی بڕیار لەسەر تانەکان دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
8 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات