ئاڤا نیوز
لەپارێزگای هەولێر سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی لافاو و کۆبوونەوەی ئاوکراوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە هەولێر بەهۆی بارانی بە خوڕ، لە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر لافاو دروست دەبوون و هاووڵاتیان زەرەر و زیانێکی زۆریان بەردەکەوت، ئەمساڵ بەر لە هاتنی وەرزی بارانبارین ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناز جەلال، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تیمەکان لەسەرجەم سنوری شارەوانییەکان بەتەواوی پێداویستییەکانەوە لە ئامادەباشیدان و هەماهەنگی تەواوکراوە لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵانی ڕابردوودا بە پاڵپشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین پرۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕوودانى لافاو و هەر ئەگەرێکى نەخوازراو لە شاری هەولێر جێبەجێکراون، وەکو دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی، فراوانکردن و پاککردنەوەی ڕێرەى ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس و کەندەکان، دروستکردنی چەندین پۆند و بەنداو، کە بەشێکیان تەوابوونە و بەشێکی تریشیان بە ڕێژەی جیاواز لە بواری جێبەجێکردندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 48 خولەک لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەندازیارێکی عەرەب لە بازیان هەفتەیەکە بێسەروشوێنە






