کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی سوودانی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سوودانی نیازی خۆی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری وەزاری لە حکومەتەکەیدا ئاشکرا کرد، لیژنەی پلاندانانی ستراتیژیی لە پەرلەمانی عێراق پێشنیازی گۆڕینی پێنج وەزیر دەکات، بەهۆی ئەوەی لە کارەکانیاندا سەرکەوتوو نەبوون.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەلبەلداوی، ئەندامی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژیی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەکەیان ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی کاری وەزیرەکان تەواوکردووە و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، تیایدا پێشنیاز کراوە پێنج وەزیر بگۆڕدرێن، ئەوەش بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو خاوی و سستییەی لە کارەکانیاندا بینراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی ئەلعالم ئەلجەدیدی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە، گۆڕانکارییەکان وەزیرەکانی بەرگری، پەروەردە، کشتوکاڵ، گواستنەوە و وەزیری نەوت دەگرێتەوە. هۆکاری گۆڕینی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دۆخی تەندروستی خراپە و وەک پێویست ناتوانێت ئەرکی وەزارەتەکەی ڕایی بکات.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە، پێدەچێت گۆڕینی وەزیری نەوت ڕووبەڕووی ناڕەزایی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی ببێتەوە، چونکە حەیان عەبدولغەنی کاندیدی ئەو هاوپەیمانێتییەیە، لەو کاتەشدا لەوانەیە وەزیری ئێستای کارەبای عێراق شوێنی بگرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: سێ ڕۆژ لەمەوبەر ئاڤا لە ڕاپۆرتێکدا ناوی بەشێک لەو وەزارەتانەی بڵاوکردەوە کە قسە لەبارەی گۆڕینی وەزیرەکانیان دەکرێت، ئەوانیش بریتییبوون لە وەزیرەکانی نەوت، گواستنەوە، پەیوەندییەکان، کشتوکاڵ، سەرچاوەکانی ئاو و پەروەردە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
گۆڕانکاری لە تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان ناکرێ
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
هەولێر و نیودەلهی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی بازرگانی واژۆ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە 100 فیلم لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک بەشدارن
10 کانوونی یەکەم
گەشتکردن لە سەرۆکی کۆریای باشوور قەدەغە کرا
9 کانوونی یەکەم
کۆمپانیای تێسلا شۆڕشێکی نوێ لەبەرهەمهێنانی مۆبایل دەستپێدەکات
6 کانوونی یەکەم
گووگڵ ماپ لە بیابانەکان وشتر بەکرێ دەگرێت
6 کانوونی یەکەم
کۆنترین و سەرەتاییترین شارستانیەت لە کەلار دەدۆزرێتەوە
5 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی 2024 زۆرترین ڕۆژنامەنووس کوژراون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری 10 ساڵ زیندانی بۆ خاوەن هۆڵی ئاهەنگگێڕانەکەی حەمدانییە دەرکرا
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییه دووقۆڵییەکانی نێوانیان دەکەنەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سه در داوایەک ئاراستەی حکومەت و خەڵکی عێراق دەکات
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: ئامادەین هاوکاریی گەلانی سووریا بکەین
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و محەممەد بن سەلمان جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەنەوە