
دیمەنێکی ئەمڕۆی شاری هەولێر لەکاتی بارانبارین، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پارێزگای هەولێر لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو ڕایدەگەیێنێ، هیچ هۆکارێک بەپێویست نابینن تاوەکو سبەی یەکشەممە بکرێتە پشوو، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکان دەوام ئاسایی دەبێت و پشوو نابێت.
وێنە گەورەکە: ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە ئەمشەوەوە تاوەکو سبەی ئێوارە چڕبێتەوە، لە هەندێک شوێن مەترسی کۆبوونەوەی ئاو و لافاو هەیە و بەم هۆیەوە لە چەند ناوچەیەک بەتایبەت لە ناوەندەکانی خوێندن کراوەتە پشوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەک و ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ گیراوەتەبەر، تەواوی چەپەرەکان، مەنهۆڵەکان، ئاوەڕۆكانی شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکەکانى سەنتەرى شار و دەرەوەى شار و، کەند و ڕێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران پاک کراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵانی ڕابردوودا بە پاڵپشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین پرۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕوودانى لافاو و هەر ئەگەرێکى نەخوازراو جێبەجێکراون، وەکو دروستکردنی ئاوەڕۆیی لوولەیی، فراوانکردن و پاککردنەوەی ڕێرەى ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس و کەندەکان، دروستکردنی چەندین پۆند و بەنداو، کە بەشێکیان تەوابوونە و بەشێکی تریشیان بە ڕێژەی جیاواز لە بواری جێبەجێکردندان.
خاڵی ئەرێنی: پارێزگای هەولێر هاوڵاتییان دڵنییا دەکاتەوە هەموو ئامادەکارییەکی پێویست کراوە و تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە ئامادەباشیدان بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی هەر حاڵتێکى نەخوازراو و چارەسەركردنی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، هیچ هۆکارێک بە پێویست نابینن تاوەکو سبەی یەکشەممە بکرێتە پشوو، هەموو لایەک ئاگادار دەکەنەوە بەیانی لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاسایی دەبێت و پشوو نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 10 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت





