
ئەسکەندەر جووتیارە نموونەییەکەی سنووری هەولێر پەتاتە دوو کیلۆییەکەی بەدەستەوە گرتووە
ئاڤا نیوز
جووتیارێکی سنووری پارێزگای هەولێر گەورەترین پەتاتەی شیرین بەرهەمدەهێنێت کە کێشیان لەنێوان یەک بۆ دوو کیلۆیە و کێشی یەکێک لە پەتاتەکانیش کە گەورەترینە دوو کیلۆ و چەند گرامێکە.
لێدوانی فەرمی: ئەسکەندەر گاینج، ئەو جووتیارە نموونەییەی شاری هەولێر کە پەتاتەکەی بەرهەمهێناوە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ جۆرێک لە پەتاتەی شیرینم بەرهەمهێناوە کە کێشیان لەنێوان یەک کیلۆ تا دوو کیلۆیە، ئەم جۆرەی پەتاتە ڕێژەی پڕۆتینی زۆرە و کڕیاری تایبەتی هەیە، زیاتر وەرزشکارەکان دەیکڕن".
زانیاریی بەدەستهاتوو: جووتیارە نموونەییەکە بەنیاز نییە بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتەکەی بفرۆشێت و دەیەوێت بۆ ساڵی ئایندە زیاتری لێ بەرهەمبهێنێت.
زانیاریی زیاتر: نرخی یەک کیلۆ لەو پەتاتە شیرینەی ئەسکەندەر گاینج بەرهەمیهێناوە 12 هەزار دینارە، کە کێشی یەکێک لە پەتاتەکان دوو کیلۆ و چەند گرامێکە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەسکەندەر گاینج دەڵێت:"یەک کیلۆ پەتای ڕەشم بە 15 هەزار دینار کڕیوە، بەنیازم بۆ ساڵی ئایندە بیچێنم و بەرهەمی زیاترم هەبێت".
ئەمەش بزانە: ساڵی 2011 گەورەترین پەتاتە کە کێشی چوار کیلۆ و 98 گرام بوو لە بەریتانیا تۆمار کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 11 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت






