
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتیی کوردانی فەیلی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتیی و نوێنەرانی کۆمەڵە و ڕێکخراوی کوردی فەیلی کۆدەبێتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە، کوردانی فەیلی نموونەیەکی دیاری ئەو ستەم و چەوساندنەوەیەن کە لە دژی گەلی کورد کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی و نوێنەرانی کۆمەلە و رێکخراوی کوردی فەیلی کرد. شاندی میوان باسیان لە گرفتەکان و بابەتی بێبەشبوونی ژمارەیەکی زۆری کوردی فەیلی لە ماف و ناسنامە و ئاسەواری ئازاردان و ڕاگواستنیان و دەرئەنجامەکانی سیاسەتی شۆڤینی بۆ سەرۆک بارزانی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی رایگەیاند: سەرۆک بارزانی لە دیدارەکەدا لەگەڵ شاندی میوان ئاماژە بەوە دەکات، کوردی فەیلی هێمای فیداکاری و کوردپەروەرین و بەهۆی ناسنامەی نەتەوەییان تووشی زوڵم و دەربەدەریی و ئاوارەیی بوونە.
لەلایەکی دیکەوە: نوێنەری کوردی فەیلی سوپاسی سەرۆک بارزانییان کرد کە هەمیشە بەرگری لە مافەکانی کوردی فەیلی کردووە لەو کێشەو ئاستەنگانەی هەیانە و هەمیشە داکۆکیکار بووە بۆ گەڕاندنەوە و چەسپاندنی مافەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات






