
پێشانگای هەلی کار لە زاخۆ
ئاڤا نیوز
لە پێشانگای دەلال بۆ هەلی كار، نزیكەی هەزار و 500 هاونیشتمانی بۆ دەسكەوتنی كار سیڤیی خۆیان داوەتە 30 كۆمپانیای بەشداربووی پێشانگاكە؛ زیاتر لە 100 دەرفەتی كار بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ گەنجان ڕەخسا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ، پێشانگای دەلال بۆ هەلی كار لە زاخۆ بە سپۆنسەری میدیایی ئاڤا میدیا بە ناونیشانی "پردی نێوان لێهاتوویی و دەرفەتەکان" کرایەوە، كوردستان فاوندەیشن بەهاوبەشی لەگەڵ زانكۆی زاخۆ، و لەڕێگەی JOBS.KRD ڕێكیخستبوو، 30 كۆمپانیاش لە بوارە جیا جیاكانی ئۆتۆمبێل، گەیاندن، مۆبیلیات، خوێندنی ئەهلی و چەندین بواری دیكە بەشداربوون و ماوەی یەك ڕۆژ بەردەوامبوو.
زانیاریی پەیامنێر: جاسم محەممەد، پەیامنێری ئاڤا دەڵێت: لە پێشانگاکە زیاتر لە 100 هەلی كار بە ڕاستەوخۆ بۆ گەنجان ڕەخساوە، نزیكەی هەزار و 500 كارخوازیش خواستی كاركردنیان بۆ كۆمپانیا بەشداربووەكان دەربڕیووە.
لێدوانی فەرمی: جوان نەریمان، یەکێک لە ڕێکخەرانی پێشانگای دەلال بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمە جاری یەكەمە، پێشانگای لەمجۆرە لە زاخۆ دەكرێتەوە، كە گرنگی زۆری هەیە بۆ دۆزینەوەی كار بۆ خوازیاران و وادەكات گەنجان بەئاسانی دەستیان بە كۆمپانیاكان بگات.
باسی لەوەشكرد، لە ڕێگەی پلاتفۆڕمی JOBS.KRD كە ماڵپەڕێكی فەرمیی حكومیە بۆ دۆزینەوەی كار، بە سێ زمان زیاتر لە هەزار و 900 هەلی کارمان ڕاگەیاندووە و31 هەزار داواکاریش بۆ دەسكەوتنی كار پێشکەشکراون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






