باڵیۆزخانەی ئەمریکا: ئەوەی ڕوویدا بە ئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکایە لە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 27 تشرینی دووەم

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کە کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی دەکات و دەڵێت: "بە ئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکایە لە هەرێمی کوردستان".
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی چوارشەممەی ڕابردوو 26-11-2025 هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بەڕێژەی 80% کەم کرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند: هاوڕاین لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشە عێراقییەکانی دیکە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین دەستبەجێ ڕێکاری تووند بۆ لێپرسینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە بگرێتەبەر .
- بەئامانجگرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر، نوێترین زنجیرەی هەوڵەکانی لایەنە نەیار و بێ ڕەوشتەکانن بەمەستی تێکدانی سەقامگیری عێراق و ئامانجکردنی وەبەرهێنانی ئەمریکایە لە هەرێمی کوردستان.
- ئێمە ئامادەین بۆ پشتیووانیکردن لە پاراستنی ژێرخانە گرنگەکان و بەردەوام دەبین لە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی پابەندبوونی عێراق بە سەروەریی خۆی لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی بۆ لاوازکردنی دەدرێن.
- دەبێت سەرجەم چەکەکان، بەتایبەتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان (درۆن)، مووشەک و تۆپ، لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





