لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژی مامۆستایانی دەکرێتە دوو هێندە.

زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی بۆ پاڵپشتیی مامۆستایان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندای داوە بە زیادکردنی کرێی وانەبێژیی لە دوو هەزار دینارەوە بۆ چوار هەزار دینار بۆ هەر وانەیەک، بەمەش بە هەزاران مامۆستای وەزارەتی پەروەردە لەم بڕیارەی سوودمەند دەبن .

زانیاریی زیاتر: ئەمە بۆ  مامۆستایانی  میلاک و گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە کە لەسەروو وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لە وانە وتنەوە، واتا لەسەروو 24 بەشەوانەی قۆناغی بنەڕەتی و 22 بەشەوانەی قۆناغی ئامادەیی وانەیان هەیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا پرۆسەکە لە وەزارەتی داراییە و بڕیار وایە لە زووترین کاتدا وەزارەتی دارایی ڕێنمایی پێ دەربکات، بەمەش مافی ئەو مامۆستایانە زیاتر دەستبەر دەبن کە لەسەروو بەشەوانەی خۆیان وانەیان وتووەتەوە و دەیڵێنەوە.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ