
وریا عەبدولخالق، پەیامنێری دەزگای میدیایی بوار
ئاڤا نیوز
دەزگای میدیایی بوار ڕایدەگەیێنێت كە بەهۆی بڵاوكردنەوەی هەواڵێك، ئەفسەرێكی پلە باڵای سەربازیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، فەرمانی هێرشكردنە سەر ڕۆژنامەنووسێكی دەزگاكەی لە سنووری چەمچەماڵ داوە و بە سەختی زامداری كردووە، دەزگاكە هێرشەكە بە "هەوڵێكی تیرۆركردن" ناودەبات.
چیرۆكی سەرەكی: دوای ئەوەی وریا عەبدولخالق، پەیامنێری دەزگای میدیایی بوار، هەواڵێك لەسەر ڕێگریی ئەفسەرێكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە گوندی قەشقەی سەر بە ناحیەی قادركەرەم لە سنووری چەمچەماڵ لە دەزگاكەی بڵاودەكاتەوە، دوو پاسەوانی ئەفسەرەكە بە دەمانچە و چەقۆ هێرش دەكەنە سەر ڕۆژنامەنووسەكە لە باغەكەی خۆی لە ناوچەی بانی مەقانی سنووری چەمچەماڵ و بە سەختی زامداری دەكەن.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەلی، بەڕێوەبەری نووسینی دەزگای میدیایی بوار بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ڕووداوەكە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە و ئەو دوو پاسەوانەی بەرپرسە سەربازییەكەی یەكێتی بە ناوی داوای لێبوردن چوونەتە باغەكەی وریا عەبدولخالق، بەڵام كە گەیشتوونەتە ئەوێ بە دەمانچە و چەقۆ هێرشیان كردووەتە سەر و زامداریان كردووە و پاشان تایەی ئۆتۆمبێلەكەشیان تەقاندووە بۆ ئەوەی نەگاتە نەخۆشخانە.
لەلایەكی دیكەوە: ئیبراهیم عەلی ڕاشیگەیاند: ئەفسەرەكەی یەكێتی ناوی عەقید تەحسین تەها محەممەدە و لە فرقەی دووی وەزارەتی پێشمەرگەیە و تاوەكو ئێستا لەسەر ڕووداوەكە دەستگیر نەكراوە و سبەی وەك دەزگای میدیایی بوار سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەین.
زانیاریی زیاتر: چەقۆ بەر سكی ڕۆژنامەنووسەكە كەوتووە و دوای وەرگرتنی چارەسەر ئێستا گەڕاوەتەوە ماڵەكەی خۆی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگا میدیایی بوار لە ڕاگەیێنراوێكدا سەبارەت بە ڕووداوەكە ڕایگەیاند: داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە ئازادی ڕادەربرین و ڕێکخراو و سەندیکاکانی تایبەت بە داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان و کونسوڵ و نێردەی وڵاتانی جیهانی دەکەین لە هەرێمی کوردستان کە هاوکارمان بن لە بە سزاگەیاندنی ئەو تاوانبارانەی کە ناو و ناسنامەیان ئاشکرایە و پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و هەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسێکی دیاری کوردستانیان داوە.
گۆشەیەكی دیكە: لای خۆیەوە ڕەحمان غەریب ڕێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هێرشكردنە سەر ڕۆژنامەنووس وریا عەبدولخالق شەرمەزار دەكەین، مادام بە فەرمانی ئەفسەرێكی باڵای پێشمەرگە هێرشەكە ئەنجام دراوە، پێویستە وەزیری پێشمەرگە بێتە سەر هێڵ و پێمان بڵێ كە بۆ هێرش كراوەتە سەر ئەو ڕۆژنامەنووسە و ڕێوشوێنی توندی یاساییش بەرامبەر هێرشكارەكان بگیرێتە بەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار






