ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی لایەنە براوەکانی کەرکووک لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، "دڵنیایی دراوە لەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووك بۆ كورد دەبێت".
بۆچی گرنگە: پرسی دیاریکردنی پارێزگاری کەرکووک جێی بایەخی ناوخۆیی و هەرێمییە، لایەنە کوردییەکان دوای زیاتر لە شەش ساڵ لە لەدەستدانی پۆستەکە، لە هەوڵدان پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە دابنێنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە کەرکووک دەڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا عەرەب و تورکمان لەگەڵ ئەوەدا نەبوون پارێزگاری کەرکووک بدرێتەوە بە کورد و ترسی پەراوێزخستنیان هەبووە، بەڵام سوودانی بەڵێنی پێداون کە ئەوە ڕوونادات، بۆیە سەرجەم لایەنەکان ڕێککەوتوون پۆستەکە بدرێتەوە بە کورد، تائێستاش ئەو لایەنە دیاری نەکراوە کە پۆستەکەی پێدەدرێت".
وەک ڕۆکان مەحموود باسی کرد، پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەکلایی کراوەتەو دەدرێت بە عەرەب، بەڵام دوو لایەنە براوەکەی عەرەب زیاتر لە کاندیدێکیان هەیە، بڕیاردەری ئەنجوومەنەکە و قایمقامی کەرکووکیش بۆ تورکمان دەببێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتی لە کەرکووک خاوەنی پێنج کورسییە و پارتی خاوەنی دوو کورسی. لەمەودوا پارێزگاری کەرکووک دوو جێگری دەبێت، ئەگەر پارێزگاری کەرکووک بۆ یەکێتی بێت، ئەوا جێگری یەکەمیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری دووەمیشیان بۆ پێکهاتەی عەرەب دەبێت، بڕیاریشە ئەو هاوپەیمانیەی پێکهێنراوە لە ماوەی هەفتەیەکدا کۆببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت




