
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە هاوپەیمانەکانی ئیدارەی کەرکووک - وێنەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، هاوپەیمانیی ئیدارەی کەرکووکیان پێکهێنا کە پارتی و یەکێتی تێیدا بەشدارن، لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەگەڵ لایەنە براوەكانی كەركووک تایبەت بە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركووک لە بەغدا كۆبووەوە، ڕێبەر ئەحمەد و شاخەوان عەبدوڵڵا لە پارتی و بافڵ تاڵەبانی لە یەکێتی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە:
● ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بەرژەوەندیی خەڵکی کەرکووک لەبەرچاو بگیرێت، پێکەوەژیان بپارێزرێت، دەستوور چەتری هەمووان بێت.
● هاوبەشی و یەکدەنگی، دەبێتە بنەمای کاری هاوبەش لە پارێزگای کەرکووک.
● هاوپەیمانیی ئیدارەی کەرکووک لەسەرجەم هێزە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا پێکدەهێنرێت، ئەمە دەبێتە چەتری سیاسی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی دانیشتنەکانی هاوپەیمانییەکە دەکات، تاوەکو پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی.
●ئامادەکاریی بەرنامەی ئیدارەی خۆجێیی لە کەرکووک، کە پەسەندکراوی هاوپەیمانییەتەکەیە و هەموویان پێوەی پابەند دەبن، ئیدارەی نوێی پارێزگاکە پابەند بێت و بەگوێرەی شێوە و کاتی دیاریکراو و کردەیی جێبەجێ دەکرێت.
●هێزە سیاسییەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکەدا لە ماوەی حەوت ڕۆژدا نووسراوی کار پێشکەش دەکەن، دیدگای خۆیان بۆ ئامادەکردنی بەرنامەیەکی یەکگرتوو بە پارێزگا دەدەن، بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





