
وێنەی دۆناڵد ترەمپ و فەرمانی دەستگیرکردنەکەی کە لایەن دادگەی رەسافە بەغدا دەرچووە
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە تۆمەتی کوشتنی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن دادگەی عێراقیەوە، بەپێی ماددە 406 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە.
وێنە گەورەکە: لە 3-1-2020، ئەو کاتەی کە دۆناڵد ترەمپ لە سەرۆکایەتی ئەمریکا بوو، لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا، ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.
پێدراوە ڕاستییەكان: ڕۆژی 6-11-2024 ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پیران و سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئاشکرا کراو و دۆناڵد ترەمپ توانی دەنگی پێویست بە دەست بهێنێت بۆ ئەوەی ببێتە 47مین سەرۆکی ئەمریکا.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دوای ساڵێک لە ڕووداوەکە، سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ ڕەسافە، دادگەی لێکۆڵینەوەی کەرادە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەرکرد، لەسەر بنەمای ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، ئەمەش دوای تۆمەتبارکردنی بە کوشتنی ئەبو مەھدی موھەندیس و ھاوڕێکانی.
هۆکارە زانراوەکان: ئەوکات دادگە وەک کەیسێکی تاوانکاری کە لەسەر خاکی عێراق ڕوویداوە سەیری دۆسیەکەی کرد و دوای نزیکەی ساڵێک کارکردن و بەداواداچوون بڕیارەکە دەرکرد.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: ئایا دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق بەهۆی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن دژی دۆناڵد ترەمپ بە تۆمەتی کوشتنی ئەبو مەهدی موهەندیس، دەتوانێت لە ڕووی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بووەستێتەوە؟ یاخود ترەمپ لەبەردەم دادگەی ڕەسافەی بەغدا بەغدا ئامادە دەبێت؟
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






