
کلودیا شینباوم، سەرۆکی مەکسیک
ئاڤا نیوز
سەرۆکی مەکسیک لە شەقامێکی مەکسیکۆی پایتەختی وڵاتەکەی لەلایەن پیاوێکی مەستەوە ڕووبەڕووی هەراسانکردنی سێکسی بووەوە، ئەوەش بووە پرسی گەرمی ئەو وڵاتە کە 131 ملیۆن دانیشتووانییەتی و دەڵێن: چۆن دەبێت لە پاراستنی ئاسایشی سەرۆکی وڵاتدا بەو ڕادەیە کەمتەرخەمی هەبێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان هەراسانکردنی سێکسی لەناو ئافرەتانی مەکسیک ڕێژەیەکی بەرزی هەیە، بەجۆرێک 70%ی ئەو ئافرەتانەی تەمەنیان لە 15 ساڵ بەرەو سەرەوەیە دەڵێن: لە ژیانیاندا بە لایەنی کەم جارێک ڕووبەڕووی هەراسانکردنی سێکسی بوونەتەوە.
بینراو و بیستراو: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی کلودیا شینباوم، سەرۆکی مەکسیک بڵاوکراوەتەوە کە سەردانی شەقامێکی پایتەختی وڵاتەکەی کردووە و سڵاو لە خەڵک دەکات، لەو کاتەشدا پیاوێکی سەرخۆش بەناوی ئورێل ئین دەست دەخاتەسەر شانی و دەیەوێت ماچی بکات، دواتریش دەست بە جەستەی سەرۆکی وڵاتەکەدا دەهێنێت، بەڵام سەرۆکی مەکسیک خۆی تێکنادات و هەوڵ دەدات دەستی پیاوەکە لە جەستەی دووربخاتەوە، بەپاسەوانەکەشی دەڵێت، ئەم بابەتە چارەسەر بکە بەڵام ڕێگاکە دامەخە تا بتوانێت بەردەوام بێت لە بینینیی خەڵک.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکی مەکسیک ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، داوای یاسایی لەسەر ئەو پیاوە تۆماردەکات کە هەراسانی کردووە، ئاشکراشیکرد کە هەراسانکردنەکە بەهۆی ئەوە نییە کە سەرۆکی وڵاتە بەڵکو پێشتریش کاتێک قوتابی بووە، ڕووبەڕووی هەمان حاڵەت بووەتەوە، سکاڵاکەشی بەهۆی ئەوەیە کە ئەو پیاوە پێشتریش هەمان ڕەفتاری بەرامبەر ئافرەتانی دیکە ئەنجامداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤیدیۆکە لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا 12 ملیۆن بینەری هەبووە و بەشێکی زۆر ئەوانەی ڤیدیۆکەیان دیوە دەڵێن، پاراستنی کەسایەتییە گشتییەکانی دەوڵەت لە مەکسیک لە ژێر پرسیار دایە، ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەش ڕووداوەکە بە سیناریۆی حکومەتی مەکسیک بۆ لابردنی سەرنجی خەڵک لەسەر کێشەکان ناودەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






