پزشکیان: ئەگەر باران نەبارێت، دەبێت لەبەر بێئاوی تاران چۆڵ بکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 تشرینی دووەم

کەمئاوی بووەتە هەڕەشە بۆ سەر تاران
ئاڤا نیوز
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسان و کەسایەتییەکان و چینە جیاوازەکانی سنە کۆبوویەوە، دواتر باسی لەوە مەترسییانە کرد کە بەهۆی کەمئاوییە ڕووبەڕووی بەشێک لە شارەکان بووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پزیشکیان لە وتارێکیدا بەڵێنی هاوکاری بە خەڵکی پارێزگاکە دا و هاوکات ڕایگەیاند: بەشێک لە کێشەکان گەورەن و هەموو ئێران و بە تایبەت تارانی گرتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: پزیشکیان سەبارەت بە قەیرانە ژینگەییەکانی ئێران گوتی: "ئەگەر باران نەبارێت، ئەوا ئێمە لە تاران، لە مانگی ئازەر (نۆڤەمبەر – دیسەمبەر)، دەبێت ئاو بکەینە کۆبۆن. هێشتاش دیار نییە، ئەگەر بیشیکەین بە پشک و هێشتاش باران نەبارێت، ئەوا ئاومان هەر نابێت. دەبێت تاران چۆڵ بکەن."
زانیاریی زیاتر: لە ئەنجامی سەردانەکەی و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای سنە، 35 پڕۆژە بە بەهای 25 هەزار ملیار تمەن پەسەند کران.
ئەمەش بزانە: پزیشکیان لە وەڵامی داواکارییەکانی خەڵکی پارێزگاکە بۆ گەشەدان بە بازرگانی، کشتوکاڵ و پیشەسازی بەڵێنی دا کە هەر ئاستەنگێک هەبێت و هۆکارەکەی حکومەت بێت، ئەوان ئەوان لای دەبەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




