نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو

شەیری بکە لە:
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما

ئاڤا نیوز


ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئەمساڵ یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکان کە تا ئێستا تۆمار کرابن.

ڕاگەیێینراوی فەرمی: ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی ئاو و هەوای جیهان ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا هاتووە: "هێڵی ترسناکی پلەی گەرمی ناوازە لە ساڵی 2025 بەردەوام بوو، کە دەبێتە دووەم یان سێیەم گەرمترین ساڵ کە تا ئێستا تۆمار کرابێت".

زانیاریی زیاتر: ئەم ڕاگەیێنراوە لە کاتێکدایە کە بڕیارە هەفتەی داهاتووە لوتکەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە ئاو و هەوا ناسراوە بە COP30  لە بەڕازیل بەڕێوە بچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ