
دیمەنی زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن، وێنە محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
سبەی تیروپشک بۆ زەویی فەرمانبەران دەکرێت، سەرۆکی شارەوانیی هەولێریش لەوبارەیەوە دەڵێت 'دوای تیروپشکەکە، ڕاستەوخۆ ڕێککارەکانی بەناوکردنی زەوی دەستپێدەکات'.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە، زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن و تاوەکو ئێستا نزیکەی 12 هەزار وەریانگرتووە، قۆناغ بە قۆناغیش فەرمانبەرانی دیکە وەری دەگرن.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: کاتژمێر 09:00ی سبەی پێنجشەممە، پرۆسەی تیروپشکی زەویی فەرمانبەران لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەبەرچاوی میدیاکان بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر گوتیشی: تیروپشک بۆ سێ هەزار فەرمانبەری سەر بە وەزارەتی شارەوانی، کارەبا، پلاندانان، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتانە جارێک بۆ دوو جار تیروپشکی دابەشکردنی زەوی لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەڕێوەدەچێت، ئەوەش بەگوێرەی ئەو ناوانەی کە بۆیان دێت و لەسنووری شارەوانی مافی وەرگرتنی زەویان هەیە.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا پێنج هەزار زەوی کارت لەسنووری شارەوانی هەولێر ئامادەکراوە و پرۆسەی ئامادەکردنی زەوییەکان بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوتەی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، دوای تیروپشکی زەوییەکان ڕاستەوخۆ ڕێکارەکانی بەناوکردنی زەوییەکان بۆ فەرمانبەر دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 11 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت






