حكومهتی ههرێمی کوردستان داوا دەکات بهزووترین كات مووچه خهرج بكرێت
- کوردستان
- 6 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەزووترین کات و بێ لێبڕین مووچەی مانگی 10 خەرج بکات. لەبارەی سەرژمێریش جەخت دەکاتەوە نابێت هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ماددەی 140 ی دەستوور هەبێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسەکانی مووچە، سەرژمێری و هەناردەکردنەوەی نەوت کۆبووەوە و لە ڕاگەیێنراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو.
تەوەری یەکەم مووچە: ئەنجوومەنی وەزیران بەپێویستی دەزانێت حکومەتی فیدراڵ لەژێر هیچ پاساو و بیانوویەک مووچەی هەرێمی کوردستان دوانەخات یان لێی ببڕێت. جەختیش دەکاتەوە نابێت ڕێگری لە دابینکردنی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات. داواش دەکات بڕیاری دادگا جێبەجێ بکات و مووچە تێکەڵی ناکۆکییە سیاسییەکان نەکات.
ئەنجوومەنی دووپاتی دەکاتەوە، سەرجەم کەموکورتی لیستەکانی مووچە ڕاستکراونەتەوە و بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نێردراون، بۆیە داوا دەکات بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 خەرج بکات و ڕێکاریی جیاکاریی بەرامبەر هەرێمی کوردستان نەگرێتە بەر لە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ڕێکارە داراییەکان.
تەوەری دووەم سەرژمێری: ئەنجوومەنی وەزیران جەخت دەکاتەوە نابێت سەرژمێری هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی دەستوور و یەکلاکردنەوەی پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت، نابێت ببێتە جێگرەوەی ئەو میکانیزم و ڕێکارە دەستووريیانەی لە ماددەی 140ی دەستووری عێراق جێگير کراون. داواش لە هەموو لایەنە کوردستانییە پەیوەندیدارەکان لە هەرێم و بەغدا دەکات لەمبارەیەوە پشتیوان و هاوکاربن .
تەوەری سێیەم نەوت: نوێترین پێشنیازی حکومەتی عێراق سەبارەت بە هەموارکردنەوەی ماددەی 12ی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت تاوتوێ کراوە، ئەنجوومەنی وەزیران هیواخوازە هەموارکردنەوەی ئەم ماددەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.
دووپاتیشی کردووەتەوە کە دەبێت هەرچی زووە هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بازارە جیهانییەکان دەستپێبکاتەوە، ئەمەش لە بەرژەوەندی حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم و تەنانەت کۆمپانیا نەوتییەکانیشە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 10 خولەک لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو کتێبی گینس
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: حەز دەکەم ببمە پاپای ڤاتیکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت