
پێشکەشکردنی هاوکاریی پزیشکی لەلایەن هێزەی زەمینی نیشتمانی ئیتاڵیا لە هەولێر
ئاڤا نیوز
هێزەی زەمینی نیشتمانی ئیتاڵیا لە هەولێر، کەرستە و پێداویستى پزیشکی پێشکەش بە نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان کرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 10- 11- 2024، ئومێد خوشناو پارێزگاری هەولێر و کۆلۆنێل چۆرو فێرتى، فەرماندەى، هێزەی زەمینی نیشتمانی ئیتاڵیا کە لەچوارچێوەی هاوپەیمانى نێودەڵەتی هێزەکانى پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستانن، لە ڕێوڕەسمێکدا ئامێرێکی "DC shock" و 6 ئامێری "Infusion pump" و 85 دۆشەکی تایبەت بە بێدیی نەخۆش و چەندین پێداویستی دیکەى پزیشکییان پێشکەش بە نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان کرد.
زانیاریی زیاتر: لە ڕێوڕەسمەکەدا پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستەسەر ئەوەى بە دابینکردنى ئەم خزمەتگوزارییە تەندروستییانە، دەتوانرێت زیاتر خزمەتی هاووڵاتییانى شارەکەمان بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو گرنگیدان بە خزمەتگوزاری تەندروستی و لە خەمبوونی سەلامەتی هاووڵاتییان، بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی ئاست و کوالێتی نەخۆشخانە گشتیی و ئەهلییەکان، ئێستا نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی فێرکاری بۆ منداڵان لە ژێر نۆژەنکردنەوە دایە و بودجەی پێویستی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بۆ دابینکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 11 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت






