
ئاڤا نیوز
لە بۆردوومانێكی فڕۆكەكانی توركیا، پرۆژەیەكی گوندی گۆهەرز و بلاڤە لە بناری چیای مەتین لە ئامێدی، بەتەواوەتی لەناوچوو.
چیرۆكی سەرەكیی: ئەم پرۆژەیە چەندین ساڵ پێش ئێستا لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دروستكرا بوو، كە خەڵكی ناوچەكە بۆ پێداویستی رۆژانە بەكاریان دەهێنا، بەڵام بەهۆی شەڕی بەردەوامی پەكەكە و توركیاوە لە ناوچەكە لە لایەن فڕۆكەكانی توركیاوە بۆردوومانكراو بە تەواوی لەناوچوو.
زانیاری بەدەستهاتوو: "سەرچاوەیەكی باڵای حكومی لە ناوچەكە بە ئاڤا نیوزی گوت: لە بۆردوومانەكانی توركیا ئەو ناوچانە توشی زیان بوون، كە بەهۆی چەكدارانی پەكەكەوە توركیا بۆردومانی ناوچەكە دەكات".
زانیاریی زیاتر: زەرەرو زیانەكانی بە تەواوەتی دیارینەكراون، بەڵام زیانی ماددی هەبووە كە پرۆژەكە بە تەواوەتی لە ناوچووە، هەروەها سوود لەم پرۆژەیە وەردەگیرا بۆ ئاودانی ئاژەڵ بەڵام لە كاتی بۆردومانەكەوە ئاژەڵەكانی ئەم ناوچەیە بێ ئاون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت





