
ژمارەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
پرۆسەی چاکسازی، ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لەماوەی ساڵێکدا شەش فیرقەی وەزارەتی پێشمەرگە یەکخراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 30 لیوا لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی حکومەت پێکهێنراون، پرۆسەكە لە ژێر سەرپەرشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و بەپێی ئەو پلانەی بۆی دانراوە، تا 2026 لە تەواوی هێزەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: لیوا هۆشمەند حەیدەر لەوەزارەتی پێشمەرگە، جێگری سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "فیرقەی 5 و 6ـی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەرنامەی کاردایە بۆ یەکخستنەوەیان، تاوەکو ساڵی 2026 هیچ هێزێک لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نامێنێت و سەرجەمان یەکدەخرێنەوە."
لەلایەکی دیکەوە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان، سەبارەت بە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گوتی، "باوەڕێکی قوڵمان هەیە پێویستە هێزی پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانمان دامەزراوەیەکی نیشتمانی، پێشەیی و سەبەخۆ بن، دووربن لەهەر ململانێ و ناکۆکییەکی حیزبە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆژهنكردنهوهى یاریگای فرانسۆ هەریری له ههولێر تەواو بوو