ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز نرخ و شوێنێ ئەو زەوییانە ئاشکرا دەکات کە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێن، نرخی بەشێکیان لە نێوان دوو بۆ 15 هەزار دۆلارە.
وێنە گەورەکە: ئاڤا نیوز زانیاری شوێنی زەوییەکان لە شارەوانی و سەرچاوەی فەرمی حکومی وەرگرتووە، خەمڵاندنی نرخی زەوییەکانیشی لە عەقاراتەکان وەرگرتووە، لە هەر شوێنێک پرسی بە دوو بۆ سێ عەقارات کردووە.
سۆران
لە شاری سۆران نۆ هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون کە کەوتوونەتە، بادلیان - دەشتی دێڵزیان - کەورین و نرخی ئێستای زەوییەکانیش لە نێوان چوار بۆ شەش هەزار دۆلارە، لە داهاتووش پێشبینی دەکرێت نرخی هەر پارچە زەوییەک بگاتە 10 بۆ 15 هەزار دۆلار.
ڕواندز
لە قەزای ڕواندز 940 پارچە زەوی ئامادەکراون کە کەوتوونەتە بانە زێوک و نرخی ئێستای زەوییەکانیش لە نێوان سێ هەزار و 500 بۆ پێنج هەزار دۆلارە، لە داهاتووش پێشبینی دەکرێت نرخی هەر پارچە زەوییەک بگاتە 10 بۆ 12 هەزار دۆلار.
خەلیفان
لە خەلیفان هەزار و شەش پارچە زەوی ئامادەکراوە کە کەوتووەتە بناری کۆڕەک، نرخی ئێستای زەوییەکانیش لە نێوان سێ بۆ چوار هەزار و 500 هەزار، لە داهاتووش پێشبینی دەکرێت نرخی هەر پارچە زەوییەک بگاتە حەوت بۆ 10 هەزار دۆلار.
سیدەکان
500 پارچە زەویش لە سیدەکان ئامادەکراون کە کەوتوونەتە دەروازەی سیدەکان و نرخی ئێستای زەوییەکانیش لە نێوان نۆ بۆ 10 هەزار دۆلارە، لە داهاتووش پێشبینی دەکرێت نرخی هەر پارچە زەوییەک بگاتە 15 بۆ 20 هەزار دۆلار.
چۆمان
هەزار و 470 پارچە زەویش لە چۆمان ئامادەکراون کە کەوتوونەتە مەمی خالان، نرخی ئێستای زەوییەکانیش لە نێوان دوو بۆ 3 هەزار دۆلارە، لە داهاتووش پێشبینی دەکرێت نرخی هەر پارچە زەوییەک بگاتەسێ هەزار و 500 بۆ پێنج هەزار دۆلار.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەندازیارێکی عەرەب لە بازیان هەفتەیەکە بێسەروشوێنە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا لە پیرەمەگروونە؛ زیانلێکەوتووانی لافاو داوای قەرەبووکردنەوە دەکەن






